لەبارەی مووچەی ئەم مانگەوە زانیاری نوێ دەخرێتەڕوو

  2021-10-13 15:12      1110 جار بینراوە        کۆمێنت
PUKNOW زانیاری نوێ لەبارەی مووچەوە دەخاتەڕوو

وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم رایدەگەیەنێت، تا كۆتایی ئەمساڵ دابەشكردنی مووچەی مووچەخۆران بەبێ لێبڕین بەردەوام دەبێت.
بەگوێرەی وتەی سەرچاوەیەكی ئاگادار لەوەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان كە بە PUKNOWی  راگەیاندووە، بەپێی رێككەوتنی حكومەتی هەرێم و حكومەتی فیدڕاڵی، ناردنی پارەكەی بەغدا بۆ هەرێمی كوردستان بەردەوام دەبێت.
سەرچاوەكە روونیشیكردەوە، لەبەرئەوە مانگانە بەبێ لێبڕین دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بەردەوام دەبێت و بۆ ساڵی داهاتووش چاوەڕێی رێككەوتنی نوێ دەكرێت.
H.S.A

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو