بەهەوڵ و بەدواداچوونی یەکێتی، سەرجەم گەنجە گیراوەکانی کەرکوک ئازادکران

  2021-10-13 15:36      179 جار بینراوە        کۆمێنت
گەنجە دەستگیركراوەكانی كەركوك دوای ئازادكردنیان

دوای ئەوەی دوێنێ شەو، هێزە عیراقییەکان هەڵیانکوتایە سەر ماڵی هاووڵاتیانی کورد لە کەرکوک و زیاتر لە پەنجا گەنجیان بەتۆمەتی ئاژاوە نانەوە دەستگیرکرد، ئەمڕۆ چوارشەمە، بەهەوڵ و بەدواداچوونی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئازادکران.
لەوتەیەکیشدا بۆ گەنجە ئازادکراوەکان، خالید شوانی و رێبوار تەها ئەندامانی سەرکردایەتی یەکێتی، رایانگەیاند کەرکوک شاری خۆمانەو هی کەسیتر نییە، بۆیە پاراستنی ئەمنیەتی شارەکەش لەئەستۆی هەمووماندایە. 
ئاماژەی بەوەشکرد کە ئەو بارودۆخە سەربازییە سەپێنراوەی سەر کەرکوک جێی نیگەرانیی هەموومانە، بەڵام بوونمان لەشارەکەدا پاراستنی کوردبوون و کوردستانیبوونی خۆمان دەگەیەنێت.
لەبەشێکی تری قسەکانیشیاندا، ئەوەیان خستەڕوو کەجیاوازیی لەنێوان یەکێتی و پارتی و نەوەی نوێ و گۆڕاندا نییە، چونکە هەموو کوردن و برای یەکترن. داواشیان کرد ئەگەر هەر ناڕەزاییەک هەبێت ئەوا بەجۆرێک گوزارشتی لێبکرێت کەلەڕووی یاساییەوە لەسەریان نەکەوێت.
ئامادەکردن و بەدواداچوونی: هاوناز شەوکەت
تایبەت بە PUKNOW

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو