هێزی ئاڵتونی لەئامادەباشیداین بۆ وەڵامدانەوەی دەستدرێژییەكانی كەركوك

  2021-10-13 15:56      392 جار بینراوە        کۆمێنت
هێزی كۆماندۆ

هێزی ئاڵتونی خراوەتە ئامادەباشییەوە بۆ ئەگەری وەڵامدانەوەی ئەو رووداوانەی شەوی رابردوو لەكەركوك روویاندا، فەرماندەی هێزەكەش دەڵێت، چاوەڕێی فەرمانی بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆكی یەكێتین.
شێخ بەرهەم شێخ محەمەد، فەرماندەی هێزی ئاڵتونی رایگەیاند، هێزەكەمان لەئامادەباشی تەواودایەو چاوەڕێی فەرمانی بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانین، بۆ وەڵامدانەوەی ئەو دەستدرێژییانەی شەوی رابردوو لەكەركوك كراون.
پێشتریش هێزی كۆماندۆی كوردستان لەپەڕەی تایبەتی خۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك بڵاویكردبۆوە، هێرشكردنە سەر خەڵكی شاری كەركوك لەلایەن هێزەكانی حكومەتی عیراق ئیدانە دەكەین و خۆمان بەخاوەنی خەڵكی كەركوك دەزانین.
هێزی كۆماندۆ ئاماژەی بەوەشكردووە، سەرجەم هێزەكانی كۆماندۆی كوردستان لەئامادەباشیدان، چاوەڕوانی فەرمانین.
H.S.A

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو