عیراق ته‌واوی‌ سنووره‌كانی‌ له‌گه‌ڵ سوریا كۆنترۆڵكرد

  2021-10-13 17:40      178 جار بینراوە        کۆمێنت
فه‌رمانده‌ی پاسه‌وانی سنووری عێراق: له‌ ئێستادا سنووره‌كان سه‌قامگیر و پارێزراون

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 13ی‌ ته‌شرینی‌ یه‌كه‌م، فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی پاسه‌وانی سنووری عێراق، رایگه‌یاند، ته‌واوی سنووره‌كانی عێراق له‌گه‌ڵ سووریا كۆنتڕۆڵ كراون.
فه‌ریقی روكن حامید حوسه‌ینی، فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی پاسه‌وانی سنوور، له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا، بڵاویكرده‌وه‌، هێزه‌ عێراقییه‌كان ده‌ستیانكرد به‌ تووندكردنه‌وه‌ی سنووره‌كانیان له‌گه‌ڵ سووریا و ته‌واوكردنی دیواربه‌ندی نێوانی هه‌ردوو وڵات.
روونیشیكرده‌وه‌، هێزه‌كانی پاسه‌وانی سه‌ر سنوور قۆناغێكی باشیان بڕیووه‌، بۆ دڵنیابوون له‌ ئاسایشی سنووری عێراق له‌گه‌ڵ سووریا، به‌ لای باكووری رۆژئاوای پارێزگای نه‌ینه‌وا.
باسی‌ له‌وه‌شكرد، له‌ ئێستادا سنووره‌كان سه‌قامگیر و پارێزراون، رێگه‌ش نادرێت تیرۆریستان له‌ سووریاوه‌ دزه‌ بۆ نێو خاكی عێراق بكه‌ن.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو