كازمی‌ و نوێنه‌ری‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان تاوتوێی‌ پرۆسه‌ی‌ هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ن

  2021-10-13 18:45      98 جار بینراوە        کۆمێنت
لایه‌نێك له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 13ی‌ ته‌شرینی‌ دووه‌م، مستەفا کازمی‌ سەرۆک وەزیرانی‌ عێراق و جینین بلاسخارت نێردەی‌ تایبەتی‌ سکرتێری‌ گشتی‌ نەتەوەیەکگرتووەکان، له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا تاوتوێی پڕۆسەی‌ هەڵبژاردنیان کرد.  
نوسینگەی‌ راگه‌یاندنی‌ سەرۆک وەزیرانی‌ عیراق، له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا، له‌و باره‌یه‌وه‌ بڵاویكرده‌وه‌، کازمی‌ ئەمڕۆ پێشوازی‌ لە بلاسخارت کردووە و پێکەوە تاوتوێی هەڵبژاردنی‌ پێشوەختەی‌ پەرلەمانیان کردووە.  
له‌ به‌شێكی‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌: بلاسخارت پیرۆزبایی لە مسته‌فا کازمی‌ کردووە بەبۆنەی‌ سەرکەوتنی‌ هەڵبژاردنەوە، هاوكات ستایشی‌ پلانی‌ لۆجیستی‌ و ئەمنی‌ حکومەتی‌ کردووە لەو بارەیەوە.  
به‌پێی‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌، بلاسخارت جەختیشیکردووەتەوە کە نەتەوەیەکگرتووەکان لایەنێکی‌ پاڵپشتیکەر دەبێت بۆ رێوشوێنەکانی‌ کۆمیسیۆن لەپێناو دەرچوونی‌ ئەنجامی‌ هەڵبژاردن کە رەنگدانەوەی‌ ئیرادەی‌ دەنگدەران بێت.  

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو