وەزارەتی ناوخۆ روونكردنەوە لەبارەی كاركردن بەناسنامەی باری شارستانی دەدات

  2021-10-14 09:03      280 جار بینراوە        کۆمێنت

وەزارەتی ناوخۆی عیراق رایگەیاند، هەر كات رێژەیەكی زۆر لەهاووڵاتیان بوونە خاوەن كارتی نیشتیمانی، كاركردن بەناسنامەی باری شارستانی رادەگیرێت. 
لیوا خالد ئەلمەحنا، گوتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عیراق ئاشكرایكرد، بەڕێوەبەرایەتی باری شارستانی بەردەوامە لەكاركردن لەهەموو بنكەكانی كارتی نیشتمانی لەپێناو رایكردنی كاروباری هاووڵاتیان. 
ئەوەشی خستووەتەڕوو، پێشبینی دەكەن لەساڵی داهاتوودا زۆرینەی هاووڵاتیانی عیراق ببنە خاوەنی كارتی نیشتمانی. 
كارتی نیشتمانی ناسنامەیەكی زیرەكە و حكومەتی عیراق لەجیاتی ناسنامەی باری شارستانی و رەگەزنامەی عیراقی دەیداتە هاووڵاتیانی عیراق، تا ئێستاش بەشێكی زۆری هاووڵاتیان لەهەرێمی كوردستان و لەشارەكانی دیكەی عیراقیش ئەو كارتەیان لەجیاتی ناسنامەو رەگەزنامەی عیراقی وەرگرتووە. 
 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو