نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا

  2021-10-14 09:15      150 جار بینراوە        کۆمێنت

ئەمڕۆ لەبازاڕەكانی جیھاندا نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت  بە 83 دۆلارو 79 سەنت مامەڵەی پێوە دەكرێت، بەمەش بەراورد بەدوێنێ نرخی یەك بەرمیل نەوت چەند سەنتێك دابەزیوە، هەروەها نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی ئەمریكیش بە 80 دۆلارو 98 سەنت مامەڵەی پێوە دەكرێت.
بەگوێرەی پێشبینییەكان لەمساڵدا بەراورد بەساڵی رابردوو، خواست لەسەر نەوت زیاد دەكات و بۆ 96 ملیۆن و 400 ھەزار بەرمیل لەرۆژێكدا بەرز دەبێتەوە. 
ھاوكات، ئیحسان عەبدولجەبار، وەزیری نەوتی عیراق لەلێدوانێكدا بۆ ئاژانسی ھەواڵی عیراقییە ئاماژەی بەبەردەوامبوونی ھەناردەی زیاتری نەوتی عیراق كرد بەڕێژەی 400 ھەزار بەرمیلی مانگانەو وتیشی،  ھەوڵێكی نێودەوڵەتی لەئارادایە بۆ ھێشتنەوەی نرخی بەرمیلێك نەوت لەدەورووبەری 70 دۆلار.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو