حەیدەر عەبادی پەیامێك ئاراستەی كۆمسیۆن دەكات

  2021-10-14 14:15      240 جار بینراوە        کۆمێنت
حەیدەرعەبادی، سەرۆكی هاوپەیمانی نەسر

سەرۆكی ھاوپەیمانی نەسر، پەیامێك ئاراستەی كۆمسیۆنی ھەڵبژاردنەكان دەكات و داوا دەكات ئەو كێشانە یەكلا بكرێنەوە كە دوای پرۆسەی ھەڵبژاردن دروستبوون و بوونەتە مایەی ئاڵۆزكردنی رەوشەكە.
حەیدەرعەبادی، سەرۆكی هاوپەیمانی نەسر لەپەیامەكەیدا رایگەیاندووە، گرنگتر لەسەركەوتن و شكستی ھەڵبژاردن پاراستنی ئاشتی كۆمەڵایەتی و یەكریزی نیشتمانیی و چاكسازی سیستمی سیاسییە، ھەر جۆرە پۆلێنكارییەكی سیاسی كە ببێتە مایەی ھەڕەشە لەسەر یەكریزی گەل و سەلامەتی سیستمی گشتی رەتیدەكەنەوە.
رونیشیكردۆتەوە، ھەڵوێستیان بەرامبەر ھەڵبژاردن روون و راشكاوانەیە كە نابێت بخرێتە ژێر بەرژەوەندی تایبەت و بەرژەوەندی بەرەیی، لەسەرەتای سەرھەڵدانی خۆپیشاندانەكانی تشرینی ساڵی ٢٠١٩ش داوای ھەڵبژاردنێكی پێشوەختی پاكیان كردووە، كە دادپەروەری بەدیبھێنێت و متمانە بگەڕێنێتەوە بۆ سیستمی سیاسی، لەگەڵ پیرۆزبایشیان لەبەڕێوەچوونی ھەڵبژاردن و رەخنەیان لەپشێوی رێكارەكانی كۆمسیۆن ھەیە كە بوونەتە مایەی دروستكردنی ئاڵۆزی لەناوچەكە. 
ئاشكراشیكرد، پشتیوانی ھەموو بانگەوازەكانی ھێوركردنەوە دەكەن و كاردەكەن بۆ رەخساندنی زەمینەی گونجاو بۆ دڵنیاكردنەوەی ھەموان، داواشی لەكۆمسیۆن كردووە، ئەو كێشانە یەكلا بكاتەوە كە لەپرۆسەی ھەڵبژاردندا دەركەوتوون و بوونەتە مایەی ئاڵۆزكردنی رەوشی گشتی. 

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو