تۆمەتباری رووداوەكەی شەوی رابردوو دەستگیركرا

  2021-10-14 18:44      166 جار بینراوە        کۆمێنت

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی لەبارەی رووداوەكەی شەوی رابردووی دەوازە سیتی راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوەو تێیدا ئاماژە بەدەستگیركردنی تۆمەتبارەكە دەكات.
دەقی راگەیەندراوەكە...
راگە‌یە‌ندراوێك لە‌بە‌ڕێوە‌بە‌رایە‌تی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی-یە‌وە‌ 
پاشئە‌وە‌ی ھێزە‌كانی ئاسایشی سلێمانی ئاگاداركرانە‌وە‌ لە‌بوونی تاوانێكی كوشتنی كارمە‌ندێكی ئە‌منی (سیكویریتی) یە‌كێك لە‌سیتییە‌كانی سلێمانی، ھێزە‌كانمان لە‌سە‌ر راسپاردە‌ی بەڕێز  قوباد تاڵە‌بانی جێگری سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیران، ھە‌وڵە‌كانیان چڕكردە‌وە‌و توانیان پاش چە‌ند سە‌عاتێك لە‌ئەنجامدانی تاوانەكە‌، بەفەرمانی دادوەر تۆمەتبارەكە دە‌ستگیر بكە‌ن كە‌ ناوی (ب. م) كوڕی بە‌رپرسێكی شاری كە‌ركوكە‌و بە‌سوپاسە‌‌وە‌ كە‌سوكارە‌كە‌شی ھاوكار بوون لە‌دە‌ستگیركردنی.
لە‌گە‌ڵ رێزدا...
بە‌ڕێوە‌بە‌رایه‌تی ئاسایشی پاریزگای سلیمانی 
١٤ی ١٠ی ٢٠٢١

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو