بۆ چارەسەركردنی كێشەی بەنزین وەفدێكی حكومەتی هەرێم سەردانی بەغدا دەكەن

  2021-10-14 21:01      94 جار بینراوە        کۆمێنت


وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت: بەمەبەستی چارەسەركردنی كێشەی بەنزین وەفدێكی حكومەتی هەرێمی سەردانی بەغدا دەكات.
د. جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند: حکومەتی ھەرێم ‌وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی راسپاردووە سەردانی بەغدا بکەن بەمەبەستی چارەسەرکردنی کێشەی بەنزین و ھاوکات وەزارەتی سامانە سروشتییەکان راسپێردراوە لەگەڵ کەرتی تایبەت ھەماھەنگیی بکەن بۆئەوەی پلانی گونجاو بۆ ھاوردەکردنی بەنزین دابنرێت.

سەبارەت بەنەوتی سپیش وتەبێژی حکومەت رایگەیاندووە: وەزارەتی سامانە سروشتییەکان راسپێردراوە بۆ دابینکردنی نەوتی سپی و دابەشکردنی بەسەر ھاووڵاتیان لەزووترین کاتداو دەشڵێت: ھاووڵاتیان دڵنیادەکەنەوە کە حکومەت ھەموو ھەوڵێک دەدات بۆ چارەسەرکردنی ئەم گرفتە.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو