نرخی غاز گراندەبێت

  2021-10-14 22:23      210 جار بینراوە        کۆمێنت

نرخی غاز بەرزبۆتەوەو بریكارێكی دابەشكردنی غاز، هۆكارەكەی بۆ PUKNOW ئاشكرادەكات و پێشبینی دەكات لەچەند رۆژی داهاتوودا لەسلێمانیش نرخی غاز بەرزببێتەوە.
جەبار عوسمان، بریكاری دابەشكردنی غازی ماڵان لەسلێمانی بۆ PUKNOW رایگەیاند، نرخی غازی شل بەرزبۆتەوەو یەك تۆنی بووە بەیەك ملیۆن و 150 هەزار دینار، وتیشی: لەماوەی 22 ساڵی رابردوودا، هیچكات نرخی غازی شل هێندە بەرزنەبۆتەوەو نەگەیشتووە بەم نرخەی ئێستای.
ئاماژەی بەوەشكرد، بوتڵێك غاز لەسلێمانی بە 8500 دینارەو كارگەكان بە 7500 دینار دەیدەن بەبریكارەكان، بەڵام لەهەولێرو دهۆك نرخەكەی بەرزبۆتەوە.
لەبارەی هۆكاری بەرزبوونەوەی نرخی غازەوە ئاشكرایكرد كە كارگەكانی غاز لەغازی شل خاڵیبوونەتەوەو ئەوەی ماوە زیاتر ئەو غازەیە كە لای بریكارەكان و فرۆشیارانە.
بریكارەكەی دابەشكردنی غازی ماڵان پێشبینیكرد، لەدوو بۆ سێ رۆژی داهاتوودا غاز لەسلێمانی گران ببێت و نرخی هەر بوتڵێكی بۆ 14 هەزار دینارو زیاتر بەرزببێتەوە.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو