نرخی نەوت بەردەوامە لەبەرزبوونەوە

  2021-10-15 09:38      155 جار بینراوە        کۆمێنت

ئەمڕۆ هەینی، دیسان نرخی نەوتی خاو لەبازاڕەكانی جیهان بەڕێژەی 2% بەرزبۆوە بەهۆی ئاماژەكانی كەمبوونی نەوتی فرۆشتن لەبازاڕەكاندا لەچەند مانگی داهاتووداو هەروەها پێشبینییەكانی پەنابردنە بەر نەوت بەهۆی بەرزبوونەوەی زۆری نرخی غازو خەڵوز لەجیهاندا.
نرخی هەر بەرمیلێك نەوتی برنت ئەمڕۆ 28 سەنت بەرزبۆوەو گەیشتە 84.28 دۆلارو هەروەها نرخی بەرمیلێك نەوتی رۆئاوای تەكساسی ئەمریكی گەیشتە 81.61 دۆلار.
چاودێران ئاماژەیان بەوە كردووە كە كۆگانی نەوت لە رێكخراوی هاریكاری و ئابوری و گەشەپێدان گەیشتۆتە نزمترین ئاستی لەوەتەی ساڵی 2015ەوە.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو