كاندیدە كۆچكردووەكە، نە دەرچووەو نە لە دهۆكیش كاندید بووە

  2021-10-15 17:53      269 جار بینراوە        کۆمێنت
ئەنسام مانوێل ئەسکەندەر

پێچەوانەی دەنگۆكانی نێو كەناڵەكانی میدیاو تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان، ئەنسام مانوێل ئەسكەندەر مەنسور كاندیدی سەربەخۆ بووە لەپشكی كۆتای كریستیانەكان لە پارێزگای بەغدا نەك پارێزگای دهۆك، تەنها دوو هەزارو 860 دەنگی هەیەو نەشیتوانیووە كورسی پەرلەمانی عیراق مسۆگەر بكات، ئەوەش بەپێی ئەو ئەنجامە بەراییانەی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان ئاشكرایكردووە.
سەرچاوەیەك لە كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی رایگەیاند، ئەو كاندیدە ژنە مەسیحییەی پاش كۆچی دوایی دەنگی بەدەستھێناوە، دیاردەیەكی نائاسایی نییە چونكە كارتەكانی دەنگدان بەر لەوادەی كۆچی دواییكردنی چاپ كراون و هەموو ئەوانەشی پاشەكشەیان كردووە یان دوورخراونەتەوە لە هەڵبژاردن ناوو ژمارەكانیان دەمێنێت، بەڵام دواتر دەنگەكانیان پووچەڵ دەكرێتەوەو ئەژمار ناكرێت.
بەپێی روونكردنەوەی كەسوكاری كە لە پەیجی ئەنسام مانوێل ئەسكەندەر بڵاوكراوەتەوە، ناوبراو لە مانگی ئابی ئەمساڵ بەهۆی كۆرۆنا گیانیلەدەستداوە بەڵام ناوی لە لیستی كاندیدەكاندا ماوەتەوەو نەسڕدراوەتەوە.
  

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو