پەرلەمانتارێکی بریتانیا بەچەقۆ کوژرا

  2021-10-15 19:17      160 جار بینراوە        کۆمێنت
پۆلیسی بریتانیا

کەمێک لەمەوبەر، دەیڤید ئەمیس، پەرلەمانتاری بریتانی سەر بەپارتی پارێزگاران گیانی لەدەستدا، دوای ئەوەی ئەمڕۆ هەینی 15ی تەشرینی یەکەم، لەکاتی سەردانی گردبوونەوەیەک لەسنووری بازنە هەڵبژاردنەکەیدا درایەبەر چەقۆ.
بەپێی لێدوانی پۆلیسی بریتانیا، دەیڤید ئەمیس (69 ساڵ) لەسنووری ناوچەی ئیسکیسی باشووری خۆرهەڵاتی هەرێمی ئینگلتەرا هێرشی کراوەتەسەر.
دوابەدوای رووداوەکەش، هێزەکانی پۆلیس توانیویانە بکۆژەکە دەستگیر بکەن و راشیانگەیاندووە، بەدوای هیچ تۆمەتبارێکی دیکەدا ناگەڕێن، وەکو ئاماژەیەک بۆ ئەوەی بکوژەکە بەتەنها تاوانەکەی کردووە.
سەرچاوە: تەلەڤیزیۆنی عەرەبی و راگەیاندنەکانی بریتانیا
وەرگیران و داڕشتنەوەی: فەریق حەبیب

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو