نرخی نەوت بەبەرزی مایەوە

  2021-10-16 09:04      127 جار بینراوە        کۆمێنت

ئەمڕۆ شەممە، لەبازاڕەی جیهاندا نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە ٨٤ دۆلارو ٨٦سەنت مامەڵەی پێوە دەكرێت، بەمەش بەراورد بەدوێنێ ، نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت چەند سەنتێك بەرزبۆتەوە، نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی ئەمریكیش بە ٨٢ دۆلارو ٢٨ سەنت مامەڵەی پێوە دەكرێت.
بەگوێرەی پێشبینییەكان لەمساڵدا بەراورد بەساڵی رابردوو، خواست لەسەر نەوت زیاد دەكات و بۆ ٩٦ ملیۆن و ٤٠٠ ھەزار بەرمیل لەرۆژێكدا بەرز دەبێتەوە.
ھاوكات، ئیحسان عەبدولجەبار، وەزیری نەوتی عیراق لەلێدوانێكدا بۆ ئاژانسی ھەواڵی عیراقییە ئاماژەی بە بەردەوامبوونی ھەناردەی زیاتری نەوتی عیراق كرد بەڕێژەی ٤٠٠ ھەزار بەرمیلی مانگانە و وتیشی، ھەوڵێكی نێودەوڵەتی لەئارادایە بۆ ھێشتنەوەی نرخی بەرمیلێك نەوت لە دەوروبەری ٧٠ دۆلار.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو