356 سكاڵا لەسەر پرۆسەی هەڵبژاردنی پێشوەختە تۆماركراوە

  2021-10-16 11:43      141 جار بینراوە        کۆمێنت

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق رایگەیاند، 329 سكاڵایان لەسەر دەنگدانی گشتی و 27 سكاڵاش لەسەر دەنگدانی تایبەت تۆماركراون.
كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق لەڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، 356 سكاڵایان لەسەر هەڵبژاردنی پێشوەخت بەدەستگەیشتووە، بەجۆرێك 329 سكاڵایان لەسەر دەنگدانی گشتی و 27 سكاڵاش لەسەر دەنگدانی تایبەت تۆماركراون.
 راشیگەیاند، لیژنە تایبەتمەندەكانی كۆمسیۆن سەرقاڵی لێكۆڵینەوەن لەسكاڵاكان و لەحەوت رۆژدا بڕیار لەسەر هەموو سكاڵاكان دەدرێت و دوای یەكلابوونەوەی سكاڵا و تانەكانیش، ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردن رادەگەیەندرێت، كە ئەو ئەنجامەش جارێكی تر قابیلی تانەلێدانە

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو