مالیكی پێكهێنانی گەورەترین فراكسیۆنی پەرلەمان رادەگەیەنێت

  2021-10-16 11:55      470 جار بینراوە        کۆمێنت

هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا رایگەیاند، هاوپەیمانییەكەیان لەگەڵ ژمارەیەكی بەرچاو لەحزب و لایەنی دیكەی عیراق كە روانگەی نیشتیمانی هاوبەشیان بۆ حكومڕانی هەیە گەیشتونەتە رێككەوتن و خاوەنی 93 كورسی پەرلەمانن.
محەمەد سەیهود، سەركردەی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا بەماڵپەڕی (بغداد الیوم)ی راگەیاندووە، هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا لەگەڵ ئەو هێزو لایەنە سیاسییانەی كە روانگەی نیشتیمانی هاوبەشیان بۆ حكومڕانی هەیە گەیشتونەتە رێككەوتن و خاوەنی 93 كورسین لەخولی داهاتوی پەرلەماندا، ئەو ژمارەیەش بە بەردەوامی لەزیادبوندایە. 
ئاشكراشیكردووە، هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا گفتوگۆكانی لەگەڵ سەرجەم لایەنەكان دەستپێكردوەو لەچەند رۆژی داهاتوشدا هاوپەیمانییەكە بەفەرمی رادەگەیەنن و لەم كاتەدا چاوەڕێی راگەیاندنی ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردنەكان دەكەن. 
لەبارەی گەورەترین فراكسیۆنی پەرلەمانیش محەمەد سەیهود دەڵێت، بڕیاری دادگای فیدڕاڵی بۆ سەرجەم لایەنەكان پابەندكارییە كە دەڵێت گەورەترین كوتلە بریتییە لەو فراكسیۆنەی زۆرترین پەرلەمانتاری هەیە و لەیەكەمین دانیشتنی پەرلەماندا بەواژۆی سەرجەم ئەندامەكانی ناوی سەرۆك وەزیرانی حكومەتی نوێ دەخاتە بەردەم پەرلەمان. 
لەكاتێكدا هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا بەهاوكاری هاوپەیمانی فەتح و بەشێك لەلایەنەكانی دیكە هەوڵەكانی بۆ پێكهێنانی گەورەترین فراكسیۆنی پەرلەمان دەستپێكردووەو وەك خۆیان باسی دەكەن تائێستا هاوپەیمانییەكەیان بە93 پەرلەمانتارەوە ئامادەیە.  

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو