كاندیدە دەرچووە سەربەخۆكان فراكسیۆنێك پێكدەھێنن

  2021-10-16 12:16      187 جار بینراوە        کۆمێنت

كاندیدە سەربەخۆ دەرچووەكان فراكسیۆنێك پێكدەھێنن و دەڵێن، لەگفتوگۆكانی پێكھێنانی حكومەت، ھەماھەنگییان دەبێت و بژاردەی ئۆپۆزسیۆن بوون تاوتوێ دەكەن.
ساجد سالم یەكێك لەكاندیدە سەربەخۆ دەرچووەكان بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لەلێدوانێكدا بەمیدیاكانی راگەیاندووە، تا ئێستا ئەوەی یەكلابووەتەوە 30 كاندیدی سەربەخۆ لەھەڵبژاردنەكان سەركەوتوون و پلانیان ھەیە بۆ پێكھێنانی فراكسیۆنێك لەناو ئەنجومەنی نوێنەران.
ئاماژەی بەوەشكردووە، لە گفتوگۆكانی پێكھێنانی حكومەت، كاندیدە سەربەخۆكان ھەماھەنگییان دەبێت و بژاردەی ئۆپۆزسیۆن بوون تاوتوێ دەكەن.
ئەو كاندیدە سەربەخۆ دەرچووە دەشڵێت، كاندیدە دەرچووە سەربەخۆكان، بە بەرپرسیاریەتییەوە مامەڵە لەگەڵ پڕۆسەی دیاریكردنی سەرۆك وەزیرانی داھاتووی عیراق دەكەن.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو