لەهەولێر قەیرانی غازی ماڵان سەرهەڵدەدات

  2021-10-16 12:28      139 جار بینراوە        کۆمێنت

لەهەولێر قەیرانی غاز سەرهەڵدەدات و هاووڵاتیان بەنرخی گرانیش دەستیان ناكەوێت، پارێزگاریش دەڵێت: لەسەر گرانكردنی نرخی غاز چەندین بریكارو خاوەن كارگە لێپێچینەوەیان لەگەڵ كراوە.
ماوەی چەند رۆژێك قەیرانی غازی ماڵان لەهەولێر سەریهەڵداوەو نرخەكەی بەرزبوەتەوەو هاووڵاتیان دەستیان ناكەوێت، پارێزگاری هەولێر لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لەماوەی چەند رۆژی رابردوودا بەهۆی بەرزكردنەوەی نرخی غازو دروستكردنی قەیران لێپێچینەوە لەگەڵ ژمارەیەك بریكارو خاوەن كارگەی غاز كراوەو ئەگەر بەردەوامبن ناچارن تا ئاستی دەستگیركردنی بریكارو خاوەن كارگەكان بەردەوامبن لەگەڵیان. 
ئاماژە بەوەشكرد، لەئەمڕۆوە رێوشوێنی نوێ دەگرینەبەر، هەر بریكارێك یان ئەو ئۆتۆمبێلانەی غاز دابەشدەكەن پۆلیسێكی لەگەڵ دەبێت تا لەو سنورەی خۆی دابەشی بكات، نەك بازرگانی پێوە بكرێت. 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو