یادی ژمارەیەك شەهیدی 16ی ئۆكتۆبەر لەسلێمانی كرایەوە

  2021-10-16 13:21      191 جار بینراوە        کۆمێنت

لە سلێمانی یادی 39 شەهیدی 16ی ئۆكتۆبەری ساڵی 2017 كرایەوە.
لەڕێوڕەسمێكی تایبەتدا بە ئامادەبوونی ژمارەیەك لە لێپرسراوانی حزبی و حكومی، یادی 39 شەهیدی 16ی ئۆكتۆبەر كرایەوە كە لە كاتی بەرگریكردن لەكەركوك لە دوای ئەنجامدانی ریفراندۆم شەهیدبوون.
عەمید عەبدوڵا لێپرسراوی راگەیاندنی لیوای 102 لە لێدوانێكدا بۆ كوردسات نیوز رایگەیاند، لە 16ی ئۆكتۆبەری 2017 بەهۆی هەڵەی سیاسی بەشێك لە سەركردایەتی، كورد رووبەڕووی تەنگەژەی سیاسی و سەربازیی بووەوە.
وتیشی، یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەرگری قارەمانانەی لەكەركوك كردووە، لەو بەرگرییەشدا 39 پێشمەرگە شەهیدبوون.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو