كۆمسیۆن: 95%ی وێستگەكان جیاكردنەوەو ژماردنی دەستییان بۆكراوە

  2021-10-16 14:02      203 جار بینراوە        کۆمێنت
جیاكردنه‌وه‌و ژماردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كانی هەڵبژاردنی عراق 2021

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن ئاشكرایكرد، لەكۆی 3681 وێستگەی سڕكراو جیاكردنەوەی دەستی بۆ 95%یان كراوە.
عیماد جەمیل، ئەندامی تیمی راگەیاندنی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن لەعیراق رایگەیاند، تا ئێستا جیاكردنەوەو ژماردنی 95%ی كۆی ئەو وێستگانە تەواوكراوە كە ژمارەیان سێ هەزارو 681 وێستگەیە، وتیشی: كۆی سكاڵاكان گەیشتووەتە 356 كە دووانیان سوورن.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەنجامی جیاكردنەوەی دەستی هاوتابووە لەگەڵ ئەنجامی ئەلیكترۆنی، ئەم كارەش بەئامادەبوونی چاودێری لاینەكان و چاودێرە نێودەوڵەتییەكان بەڕێوەچوو، هاوكات، ئەنجامی ئەو وێستگانە دەكرێنەپاڵ ئەنجامە بەراییەكانی دیكە.
سەبارەت بەسكاڵاكانیش بەپێی وتەی ئەو ڕاگەیاندنكارەی كۆمسیۆن، نزیكەی 85%ی سكاڵا زەردو سەوزو سوورەكان یەكلاكراونەتەوەو بڕیاری ئەنجومەنی كۆمسیارانی پێدەردەچێت.
یەكشەممەی هەفتەی رابردوو 10ی تشرینی یەكەم هەڵبژاردنی پێشخراوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بەڕێوەچوو، تا ئێستا كۆمسیۆن تەنها ئەنجامی بەرایی ڕاگەیاندووە بەهۆی یەكلانەبوونەوەی ئەنجامی تەواوی وێستگەكان.
H.S.A

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو