عیراق بەنیازە 96 بیری نەوتی نوێ هەڵبكەنێت

  2021-10-22 10:01      159 جار بینراوە        کۆمێنت

عیراق لەرێگەی گرێبەستێكەوە بەنیازە چەندین بیری نەوتی نوێ هەڵبكەنێت لەكێلِگە نەوتییەكانی بەسرە.
وەزارەتی نەوتی عیراق رایگەیاند، بەپێی گرێبەستێك 96 بیری نەوت لەكێڵگە نەوتییەكانی پارێزگای بەسرە ھەڵدەكەنین بەتەواوبوونیشیان رۆژانە 800 ھەزار بەرمیل نەوت بۆ عیراق  زیاد دەكات.
 لای خۆشییەوە ئیحسان عەبدولجەبار، وەزیری نەوتی عیراق ئاشكرایكرد، لەھەڵكەندنی ئەو بیرە نەوتانە  تەكنەلۆژیای نوێی بەكاردەھێندرێت و لەلایەن كۆمپانیای شلمبرگەری بواری خزمەتگوزاریی كێڵگەكانی نەوت دەبێت و بریارە ساڵی 2027 ،كاری ھەڵكەندنی ئەو بیرە نەوتانە تەواو بكات.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو