وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن و فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر رونكردنەوەیەكیان بڵاوكردەوە

  2021-10-22 16:20      206 جار بینراوە        کۆمێنت

ئەمڕۆ هەینی وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندنی حكومەتی هەرێم لەسەر بەكار هێنانی ئۆتۆمبیلی وەزارەتەكەیان 
بۆ كاری سەخسی راگەیندراوێكیان بڵاوكردەوە.
وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندنی حكومەتی هەرێمی كوردستان و بەڕێوەبەرایەتی گشتی فڕۆكەخانەی هەولێر ئەمڕۆ هەینی لەراگەیەندراوێكدا رایانگەیاندووە، ئاگاداری هاووڵاتیانی بەرێز دەكەین كە یەكێك لەئۆتۆمۆبیلەكان كە تابلۆی وەزارەتمان (وەزارەتی گواستنەوە وگەیاندن) لەسەرە بەهەڵسوكەوتێكی كەسیو بەبێ ئاگاداری ئیدارەی فڕۆكەخانە لەلایەن یەكێك لەشۆفێران لەپێناو ئەنجامدانی كاری شەخصی بەكارهێنراوە بەدەر لەیاساو رێنمایی.
ئاماژەی بەوەشكردووە، وەزارەتی گواستنەوه وگەیاندن و بەڕێوەبەرایەتی گشتی فڕۆكەخانەی هەولێر بەێی یاسا بەدواداچون و لێكۆڵینەوە لەو بابەتەكە دەكەن و رێكارە یاساییەكان دەگرنەبەر بەرامبەر ئەم هەڵسوكەوتە نەشیاوەو لەیاسا دەرچونەی فەرمانبەری سەرپێچی كار. 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو