عیراق بڕیارێك لەبارەی فۆڕمی بەشە خۆراكی مانگانەوە دەردەكات

  2021-10-22 18:32      549 جار بینراوە        کۆمێنت

وەزارەتی بازرگانی عیراق  ئاشكرایكرد، لەپلانیاندایە كۆبوونی ئەو كەسانەی كە چاودێری كۆمەلّایەتی دەیانگرێتەوە بكرێت بەئەلیكترۆنی و لەو رێگەیەوە بەشەخۆراكی مانگانەیان وەرگرن. 
ئەمڕۆ هەینی، وەزارەتی بازرگانی بڵاویكردەوە، وەزارەتەكەیان لەگەڵ بەرنامەی خۆراكی جیهانی و بەسەرپەرشتی ئەمینداریەتی گشتی ئەنجومەنی نوێنەران و فەرمانگەی پلاندانان كاریكردووە، لەسەر پڕۆژەیەك بۆ ئەوەی كوبوونی ئەو كەسانەی كە چاودێری كۆمەڵایەتی دەیانگرێتەوە بكرێت بەئەلیكترۆنی و لەو رێگەیەوە بەشەخۆراكی مانگانەیان وەرگرن. 
باسی لەوەشكردووە، كۆبوونەكە دەكرێتە كارتێك و ژمارەی نهێنی لەسەرەو بەمۆبایلیش ئەو كەسە دەتوانێت ماددە خۆراكیەكانی مانگانەی  ببینێت و لەكاتی هاتنیدا ئاگاداردەكرێنەوەو دەتوانن وەریگرن.
ئەوەشی خستوتەڕوو، سودمەندانی تۆڕی چاودێری كۆمەڵایەتی لەپارێزگاكانی ئەنبارو زیقارو دیوانیەو میسان و نەجەف و كەركوك و دیالە و نەینەوا كۆبوونەكەیان دەبێتە ئەلیكترۆنی و دواتریش بەتێپەڕبوونی كات كوبوونی هاوڵاتیانیش دەكرێتە هەمان سیستم. 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو