سەركردەیەكی باڵای قاعیدە كوژرا
2021-10-23 10:11     179 جار بینراوە      کۆمێنت
فەرماندەیی ناوەندیی سوپای ئەمریكا ئاشكرایكرد، سەركردەیەكی باڵای قاعیدەیان لەباكوری خۆرئاوای سوریا كوشتووە، كە پلاندانەری زۆربەی كردەوە تیرۆرستییەكان بووە.
جۆن ریگزبی، وتەبێژی فەرماندەیی ناوەندیی سوپای ئەمریكا لەراگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، فڕۆكە بێ فڕۆكەوانەكانیان لەباكوری خۆرئاوای سوریا ھێرشێكیان ئەنجامداوەو بەھۆیەوە عەبدولحەمید مەتار سەركردەیەكی باڵای قاعیدە كوژراوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، كوشتنی عەبدولحەمید مەتار تواناكانی قاعیدە بۆ ھێرش كردنەسەركەسانی بێ تاوان و پلاندانەری زۆربەی كردەوە تیرۆرستییەكان بووە بۆ لەناو بردنی هاووڵاتیانی ئەمریكا.
وتەبێژی فەرماندەیی ناوەندیی سوپای ئەمریكا راشیگەیاند، قاعیدە لە سوریاوە پلان بۆ ھێرشەكانی بۆ ناوخۆی ئەو وڵاتە و عێراق و وڵاتانی دەوروبەر دادەڕێژێت.
بابەتی زیاتر