ئەنجومەنی ئاسایش بێزاریی دەربڕی لەو هەڕەشانەی لە کۆمیسیۆنی باڵا دەکرێت

  2021-10-23 10:44      39 جار بینراوە        کۆمێنت
دانیشتنێکی پێشووتری ئەنجومەنی ئاسایش

ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی، پشتیوانی خۆی بۆ حکومەتی عیراق دووپاتکردەوەو پابەندبوونی خۆی بۆ سەربەخۆیی و سەروەری و یەکێتی خاکی عیراق نوێکردەوە.
لەبەیاننامەیەکدا کە ئێوارەی دوێنێ هەینی 22ی تەشرینی یەکەم دەرکراوەو وێنەیەکی دەست PUKNOW کەوتووە، ئەنجومەنی ئاسایش، وێڕای پیرۆزبایی کردن لە گەلی عیراق بۆ سەرکەوتنی پرۆسەی هەڵبژاردن، پێشوازی لەو راپۆرتە سەرەتاییانە کرد که باس لەوەدەکەن، پرۆسەکە بەشێوەیەکی باش و ئاسان بەڕێوەچووەو کۆمەڵێک چاکسازیی هونەریی و ریکاریی گرنگی لەخۆگرتبوو، بەراورد بە هەڵبژاردنەکانی پشووی عیراق.
هاوکات ئەندامانی ئەنجومەن، ستایشی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانیان کرد، لەپای ئەوەی لەڕووی تەکنیکیەوە هەڵبژاردنەکانی بەچەشنێکی دروست بەڕێوەبردووە، دەستخۆشیشیان لە حکومەتی عیراق کرد کە ئامادەکاریی باشی کردبوو بۆ هەڵبژاردن و رێگەی نەدا رۆژی بەڕێوەچوونی پرۆسەکە زەبروزەنگ رووبدات.
لەبەرانبەر ئەو هەڕەشانەش کە لە کۆمیسیۆن و فەرمانبەرانی یۆنامی دەکرێت، ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایش، بێزاریی و ناڕەحەتی خۆیان دەربڕی.

سەرچاوە: سایتی 24ae ی ئیماراتی
وەرگێڕان و داڕشتنەوەی: فەریق حەبیب

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو