كۆمیسیۆن: لەكۆی ٢٩٥ تانە تەنها یەك تانە قبوڵكراوە

  2021-10-23 11:24      194 جار بینراوە        کۆمێنت

كۆمسیۆنی عیراق ئاشكرایكرد، لەكۆی ٢٩٥ تانە تەنها یەك تانە قبوڵكراوەو بەڵگەی لەگەڵ بووه. 
كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق رایگەیاند، لەكۆی ٢٩٥ تانە كە لایەنە سیاسییەكان تایبەت بەئەنجامی هەڵبژاردن پێشكەشیان كردووە، تەنها یەك تانەیان بەڵگەی لەگەڵ بووەو قبوڵكراوە، بەهۆی نەبوونی بەڵگەی پێویست لەگەڵ تانەكاندا یان سەرپێچیكردنی دەقی بڕگەی یەكەمی ماددەی  ٣٨ی یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، چونكە ئەوەی تانەكەی پێشكەشكردووە وێستگەكە یان ناوەندەكەی دیاری نەكردووە كە تانەی لەئەنجامەكانی داوەو داوای ئەژمار كردنەوەی هەموو وێستگەكانی بازنەی هەڵبژاردنەكەی كردووە.
ئاماژەى بەوەشكردووە، ئەو تانەیەی قبوڵكراوە لەلایەن كاندیدێكی كەركوكەوە پێشكەشكراوەو بەڵگەی پێویستی لەگەڵدابووە، لەبەرئەوە ئەنجومەنی كۆمسیاران بڕیاریداوە دەنگەكان بەدەست ئەژمار بكرێنەوەو دوای تەواوكردنی رێكارەكانی ژماردنی دەستی و جیاكردنەوە، كۆمسیۆن بڕیاری كۆتایی دەدات. 


بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو