یاسای هاتوچۆ لەنێوان حكومەتی هەرێم و عیراق یەكدەخرێت

  2021-10-23 11:41      147 جار بینراوە        کۆمێنت

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گشتی رایگەیاند، بەڕێوەبەرایەتییەكە سەرقاڵی نوسینی ڕەشنوسی یاسایەكی یەكگرتووە لەنێوان حكومەتی فیدڕاڵ و حكومەتی هەرێم.   
تاریق ئیسماعیل ئەلروبەیعی، بەڕێوەبەری گشتیی هاتوچۆی عیراق لەلێدوانێكیدا بۆ ڕۆژنامەی فەرمی سەباح-ی راگەیاندووە،  بەڕێوەبەرایەتییەكە سەرقاڵی نوسینی رەشنوسی یاسایەكی یەكگرتووە لەنێوان حكومەتی فیدڕاڵ و حكومەتی هەرێم، ئەوەش بەهەمواركردنەوەی یاسای ژمارە 8ی ساڵی 2019. 
ئاماژەی بەوەشكردووە، لیژنەیەك بەسەرۆكایەتی بەڕێوبەرایەتی گشتی هاتوچۆ پێكدەهێنرێت بۆ ئامادەكردنی ڕەشنوسەكە كە تیشك دەخاتە سەر كەمكردنەوەی بارگرانی لەسەر خاوەنی ئەو ئۆتۆمبێلانەی تابلۆی پارێزگاكانی هەرێمی كوردستانیان لەسەرە لەكاتی تۆماركردنی ئۆتۆمبێلەكانیان و هەروەها دانی ئەو سەرپێچییانەی كە زیاد دەبێت لەسەریان ئەگەرهاتوو نەیدەن، هەروەها كەمكردنەوەی بارگرانی هاتن و چوونی ئۆتۆمبێلەكان بۆ هەرێمی كوردستان. 

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو