دابەشكردنی نەوتی ماڵان لەسنوری سلێمانی دەستپێدەكات

  2021-10-23 12:39      214 جار بینراوە        کۆمێنت

بەڕێوەبەری نەوت و كانزاكانی سلێمانی دەڵێت، سبەى دەست بەدابەشكردنی نەوتی ماڵان دەكرێت و سەرەتا لەناوچە ساردەكانەوە دابەشدەكرێت. 
محەمەد حەسیب، بەڕێوەبەری نەوت و كانزاكانی سلێمانی لەلێدوانێكدا رایگەیاند، رۆژی یەك شەممە دابەشكردنی نەوت لەسنوری سلێمانی دەست پێدەكات، لەقۆناغی یەكەمیشدا لەناوچە ساردەكانی پێنجوێن و هەورامان و شارباژێڕ نەوت دابەش دەكەن. 
سەبارەت بەگرانبوونی نرخی بەنزینیش ئاشكرایكرد، هاوردەكردنی بەنزین لەئێران گەیشتۆتە سفر، حكومەتی هەرێمیش نەوت نادات بەپاڵاوگەكان، ئەو فاكتەرانەش بوون بەهۆكاری بەرزبونەوەی نرخی بەنزین. 

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو