کاریگەرییەکانی گڕکانی "لاپاڵما" دەگاتە وڵاتێکی ناوچەکە

  2021-10-23 12:44      191 جار بینراوە        کۆمێنت
گڕکانی لاپاڵما

پسپۆڕێکی میسری لەبواری جیۆلۆجیای ئاودا، هاوڵاتیانی میسری ئاگادارکردەوە کە سبەی گازی بەرهەمهاتوو لە گڕکانی "لاپاڵما"ی ئیسپانیا دەگاتە میسر، ئەوەش دڵەڕاوکێی لای هەندێک درووستکردووە.
ئەمڕۆ شەممە 23ی تەشرینی یەکەم، عەباس شەراقی مامۆستای بواری جیۆلۆجیای ئاو، لە پەیامێکدا، هۆشداریی دایە میسرییەکان کە سبەی گازی گڕکانەکە دەگاتە میسر، بەڵام مەترسی راستەوخۆی لەسەر خەڵکی میسر نابێت.
شەراقی، روونیکردەوە کە گازەکە بەشێوەیەکی سووک و چڕییەکی کەم(mg/cm2 10- 20)ەوە دەگاتە ئاسمانی میسر.
ئاماژەی بەوەشکرد کە گازەکە لە چینەکانی سەرەوەی بەرگە هەوا، لەمەودای نێوان 3-4 کیلۆمەتردا بڵاودەبێتەوە، هەربۆیە مەترسی لەسەر ژیان درووست ناکات.
گڕکانی لاپاڵما کە لە 19ی مانگی رابردووەوە تەقیوەتەوە، تائێستا بووەتەهۆی ئاوارەبوونی زیاتر لە 7 هەزار کەس و زیانێکی زۆری بەهەزاران دۆنم زەوی دوورگەی لاپاڵما گەیاندووە.

سەرچاوە: رۆژنامەی (المصري الیوم)
وەرگێڕان و داڕشتنەوەی: فەریق حەبیب

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو