وەزارەتی بازرگانی شایستە داراییەكانی جوتیارانی ھەرێم و بەغدا دابەشدەكات

  2021-10-23 13:06      90 جار بینراوە        کۆمێنت

150 ملیار دینار لەلایەن وەزارەتی دارایی عیراقەوە تەرخاندەكرێت بۆ شایستەی ئەمساڵی جوتیاران. 

عەلا جبوری، وەزیری بازرگانی عیراق رایگەیاند، وەزارەتی دارایی 149 ملیارو 800 ملیۆن دیناری بۆ شایستەی جوتیارانی تەرخان كردووە بۆ ئەمساڵ كە بەروبوومەكانیان لەلایەن حكومەتی عیراقەوە وەرگیراوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، لەپەیوەندی بەردەوامدان لەگەڵ وەزارەتی دارایی عیراق بۆئەوەی ئەو بڕە پارەیە بخرێتە سەر حسابی وەزارەتی بازرگانی و لەداھاتوویەكی نزیكدا بەسەر جوتیاراندا دابەش بكرێت. 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو