نەتەوە یەكگرتووەكان راگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە

  2021-10-23 14:17      90 جار بینراوە        کۆمێنت

ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی داوا دەكات، هەموو لایەنەكان كێشەكانیان وەلا بنێن و كار بۆ پێكهێنانی حكومەتێكی گشتگیر بكەن كە جێگەی رەزامەندی هەموو لایەنەكان بێت. 
ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی راگەیەنراوێكی لەبارەی رەوشی سیاسی ئێستای عیراق و بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن بڵاوكردەوەو رایگەیاندووە، بەپێی هەڵسەنگاندنەكانیان هەڵبژاردنەكەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بەشێوەیەكی سەركەوتوو بەڕێوەچووەو كەمترین ساختەكاری تێداكراوە، بۆیە پێویستە هەموو لایەنەكان كێشەكانیان وەلا بنێن و كار بۆ پێكهێنانی حكومەتێكی گشتگیر بكەن كە جێگەی رەزامەندی هەموو لایەنەكان بێت.
ئەنجومەنی ئاسایش هۆشداریشی داوە لەو هەڕەشانەی ئاراستەی نوێنەرایەتی نەتەوە یەكگرتووەكان لەعیراق دەكرێت و ئاماژەی بەوەكردووە، ئەوەی نەتەوە یەكگرتووەكان كردویەتی، تەنها هاوكاریكردنی حكومەت و گەلی عیراق بووە و ناڕەوایە هەڕەشەی لێبكرێت و بەدەستوەردان لەكاروباری ناوخۆی ئەو وڵاتە تۆمەتبار بكرێت. 

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو