هاوپەیمانان كاروانێكی دیكەی هاوكاری پێشكەشی پێشمەرگە دەكەن

  2021-10-23 14:43      145 جار بینراوە        کۆمێنت

لەدرێژەی هاوكارییەكانی هێزەكانی هاوپەیمانان بۆ پێشمەرگە، هاوپەیمانی نێودەوڵەتی كاروانێكی پزیشكییان گەیاندە دەست لیوا هاوبەشەكان. 
وەزارەتی پێشمەرگەی حكومەتی هەرێم لەبڵاوكراوەیەكدا ئاشكرایكردووە،  هاوپەیمانی نێودەوڵەتی كاروانێكی دیكەی هاوكاری گەیاندە لیواكانی وەزارەتی پێشمەرگە، كە پێكهاتووە لەكەرەستەی پزیشكی و دەرمان و پێداویستییە تەندروستییەكان. 
ئاماژەبەوەشكراوە، ئەو هاوكارییانە لەكاتی جەنگ و رووداوە نەخوازراوەكان بەكاردەهێنرێت، هەروەها هەماهەنگییەكانی نێوان هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و هێزەكانی پێشمەرگە بەردەوام دەبێت.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو