ئەمریكا: مەترسی لەبڵاوبوونەوەی پەتای لایم هەیە كە هاوشێوەی كۆرۆنایە

  2021-10-23 15:47      214 جار بینراوە        کۆمێنت
ھۆشداری دەدرێت لەبڵاوبوونەوەی پەتای لایم لەئەمریكا

ئەمریكا ھۆشداری دەدات لەبڵاوبوونەوەی پەتای لایم كە ھاوشێوەی ڤایرۆسی كۆرۆنایە، بەڵام لەرێگەی ئاژەڵ و گیاندارەوە بۆ مرۆڤ دەگوازرێتەوە، بەڵام لەمرۆڤەوە بۆ مرۆڤ ناگوازرێتەوە.
میدیای ئەمریكا بڵاویكردەوە، پەتای لایم پەتایەكی بەكتیریاییەو لەرێگەی مێرووەوە لەگیاندارەكانەوە دەگوازرێتەوە بۆ مرۆڤ، ھەرچەندە لایم لەمرۆڤێكەوە ناگوازرێتەوە بۆ مرۆڤێكی تر، بەڵام ئەگەرەكانی تووشبوون بەو پەتایە زۆرن، چونكە گوێزەرەوەی ئەو نەخۆشییە لەھەموو شوێنێك دەژی و ساڵانە لەئەمریكا نزیكەی نیو ملیۆن كەس تووشی ئەو نەخۆشییە دەبن، هاوكات ئەو نەخۆشییە چەند نیشانەیەكی ھەیە وەك تاو ھەوكردنی قوڕگ و ئازاری ماسولكە و ئێسك و خەو زڕان، بەڵام مەرج نییە راستەوخۆ دوای تووشبوون ئەو نیشانانە دەربكەون، ھەندێك جار نیشانەكان دوای مانگێگ لەتووشبوون بەنەخۆشییەكە دەردەكەون، ھەندێك لەنیشانەكانیشی ھاوشێوەی نیشانەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنایە بەتایبەتی ھیلاكی و لەدەستدانی ھەستكردن.  

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو