رێکخراوی فڕۆکەوانیی فیدراڵی بەشێك لەكۆت و بەندی لەسەر ئاسمانی عیراق هەڵگرت

  2021-10-23 17:37      314 جار بینراوە        کۆمێنت

رێکخراوی فڕۆکەوانیی فیدراڵی بەشێک لەکۆت و بەندی ئاسمانی ھەڵگرت کە ماوەی ٧ ساڵە بەھۆی شەڕی داعشەوە بەسەر عیراقدا سەپێنراوە.

جاسم عەبد عەلی بەڕێوەبەری کارگێڕیی جووڵەی ئاسمانی عیراق رایگەیاند: دوای جێبەجێکردنی رێنمایی و راسپاردەکانی، وەزیری گواستنەوەو چەندین کۆبوونەوە لەگەڵ رێکخراوی فڕۆکەوانی مەدەنیی نێودەوڵەتی (ئیکاو)، کۆمەڵەی گواستنەوەی ئاسمانی (ئیتا)، ئەو کۆمپانیایانەی فڕۆکەکانیان لەگەشتی ئاسمانیدا ئاسمانی عیراق بەکاردەھێنن، بەشێک لەو ھۆشداری و کۆت و بەندانەی لەساڵی ٢٠١٤ەوەو لەکاتی شەڕ داعشدا بەسەر عیراق سەپێندرابوون لابراون.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، دوو فڕۆکەی تایبەت بە عیراق بەناوچەیەکدا ھەڵفڕیون، کە ماوەی زیاتر لە٧ ساڵە بەناوچەیەکی نا ئارام بۆ گواستنەوەی فڕۆکەوانی ئەمریکا ھەژمارکراوە، کە توانیویانە لەبەرزی ٣٢ ھەزار پێ بەئارامیی بفڕن، ئەوەش بۆ کۆمپانیاکانی فڕۆکەوانی دڵنیاکەرەوەیە.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو