لە72 سەعاتی رابردوودا توركیا دوو هێرشی بۆ سەر كۆبانێ ئەنجامداوە

  2021-10-23 20:39      115 جار بینراوە        کۆمێنت
ئەو ئۆتۆمبێلەی لەلایەن فڕۆكەكانی توركیاوە هێرشی كرایەسەر

تورکیا بەفڕۆکەی بێ فڕۆکەوان ئۆتۆمبیلێکی لە کۆبانێ بۆردومان کرد، بەپێی زانیارییەکان ئۆتۆمبێلەکە ھێزەکانی ھەسەدەی تێدابووەو بەھۆیەوە سێ کەس کوژراون و چواری تریش بریندارن.
روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند: لەماوەی ٧٢ سەعاتی رابردوودا بۆ دووەمجارە تورکیا ھێزەکانی سوریای دیموکرات لەڕۆژئاڤای کوردستان دەکاتە ئامانج و رۆژی چوار شەممەی رابردووش تورکیا ئۆتۆمبیلێکی تری لەناو کۆبانێ بۆردومان کرد بەھۆیەوە پێنج کەس کوژران.
بەپێی زانیارییەکان، تورکیا بەنیازە دوای ھەڵکردنی گڵۆپی سەوز لەلایەن روسیاوە ئۆپراسیۆنێکی سەربازیی دژی ھێزە کوردییەکان لەباکوورو خۆرھەڵاتی سوریا ئەنجامبدات، بۆ ئەو مەبەستەش لەڕۆژی ١٤ی ئەم مانگەوە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی ھەسەدە گرژی و ئاڵۆزی تێدا دروستکراوە، ھاوکات تورکیا دەیەوێت لەڕێگەی ئەم بۆردومانانەوە ھەسەدە بۆ گۆڕەپانی جەنگ رابکێشێت و دەست بەئۆپراسیۆنەکەی بکات.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو