عەمار حەكیم: دەبێت هەمووان لەپێناو عیراق سازش بكەن
2021-10-24 09:48     168 جار بینراوە      کۆمێنت
عەمار حەکیم سەرۆکی رەوتی حیکمەی نیشتمانی
عەمار حەکیم سەرۆکی رەوتی حیکمەی نیشتمانی دەڵێت: کۆمسیۆنی ھەڵبژاردنەکان و دادگا بەرپرسیارن لەپێداچوونەوەی جدی بەو تانانەی لەلایەن ھێزە سیاسییەکان و کاندیدەکانەوە پێشکەشکراون بۆئەوەی وێنەیەکی روونی دیموکراسی لە عیراق پیشان بدرێت.
حەکیم بەپێویستیشی دەزانێت، ھەمووان بۆ داواکردنی مافەکانیان رێگەیەکی یاسایی و ئاشتیانە بگرنەبەرو شکستخواردوو دەبن ئەگەر رەوشەکە بەرەو چەقبەستوویی سیاسی بڕوات.
حەکیم داوا لەھەموو لایەنەکان دەکات لەپێناو عیراق و گەلەکەی سازش بکەن کە چاوەڕێیە ھەڵبژاردن ببێتە مایەی گۆڕینی واقعی باروگوزەران و خزمەتگوزاری.
بابەتی زیاتر