بەهۆی سەركەوتنی هەڵبژاردنەكان، وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا پیرۆزبایی لە عیراق دەكات

  2021-10-26 10:59      104 جار بینراوە        کۆمێنت
هەڵبژاردنی عێراق 2021

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا بەیاننامەیەكی لەبارەی هەڵبژاردنی پێشوەختەی عیراق بڵاوكردەوەو تێیدا پیرۆزبایی لەحكومەت و گەلی عیراق كردووە، بەبۆنەی سەركەوتنی هەڵبژاردن كە لە 10ی ئۆكتۆبەر ئەنجامدرا، ئاماژەش بەسەركەوتنی پڕۆسەكە، لەرووی ئەمنی و لۆجستییەوە كراوە.
هەر لەبەیاننامەكەدا هاتووە، هەڵبژاردن هەلێك بوو بۆ عیراقییەكان، بۆ ئەوەی داهاتووی خۆیان لەڕێگەی هاتنەكایەی حكومەتێك دیاری بكەن كە رەنگدانەوەی ویستەكانی ئەوانی تێدابێت.
پێشتریش وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا سەركۆنەی هەڕەشەكردنی لەنێردەی نەتەوە یەكگرتووەكان كردووەو داوای لەسەرجەم لایەنە عیراقییەكان كردووە، رێز لەیاساو پاكی هەڵبژاردنەكان بگرن.
H.S.A

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو