داهاتی نەوت بەرز دەبێتەوە

  2021-10-28 10:51      289 جار بینراوە        کۆمێنت

وەزارەتی نەوتی عیراق ئاماری فرۆشتنی نەوتی مانگی رابردووی بڵاوكردەوە كە تێیدا دەردەكەوێت داهات رووی لەبەرز بوونەوە كردووە.
نەوتی عیراق كە لەلایەن كۆمپانیای سۆمۆوە دەفرۆشرێت داهاتەكەی لەمانگی ئەیلولی رابردوو زۆر زیادی كردووە.
بەپێی زانیارییەكانی وەزارەتی نەوتی عیراق، لەمانگی رابردوو حكومەت بایی (6) ملیارو (777) ملیۆن دۆلارو (134) هەزار دۆلار نەوتی فرۆشتووە.
هاوكات باسیش لەوەكراوە، هەر لەماوەی مانگی ئەیلولدا بڕی (92) ملیۆن و (422) هەزارو (485) بەرمیل نەوت فرۆشراوەو نرخی هەر بەرمیلێك نەوتیش بە (73.3) دۆلار حیساب كراوە.
H.S.A

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو