ژماردنەوەی دەستی وێستگە تانە لێدراوەكانی هەولێرو دهۆك دەستیپێكرد

  2021-10-31 12:40      224 جار بینراوە        کۆمێنت

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق رایگەیاند، دوێنێ ژماردن و جیاكردنەوەی دەستی وێستگە تانە لەسەركراوەكانی كەرخی بەغدا كۆتاییهاتووە.
كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق لەڕاگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد، دوێنێ ژماردن و جیاكردنەوەی دەستی وێستگە تانە لەسەركراوەكانی كەرخی بەغدا كۆتاییهاتووە، بەئامادەبوونی نوێنەری پاڵێوراوە تانەدەرەكان و چاودێرانی نێودەوڵەتی و راگەیاندنە رێپێدراوەكان ئەنجامی كۆتایی ئەو وێستگانە راگەیاندراوە.
ئەوەشی خستەڕوو، ئەنجامی پرۆسەی ژماردن و جیاكردنەوەی دەستی كەرخی بەغدا بەرزدەكرێتەوە بۆ ئەنجومەنی كۆمسیاران بۆ وەرگرتنی راسپاردەی گونجاو لەبارەیەوە لەبەر رۆشنایی رێكارە پەیڕەوكراوەكان.
هاوكات كۆمسیۆن ئاماژەی بەوەشكردووە، بەشێوەیەكی رەسمی پرۆسەی جیاكردنەوەو ژماردنی دەستی وێستگەكانی تانە لەسەردراوی هەریەك لەپارێزگاكانی هەولێر، كەركوك، كەربەلا، موسەننا، قادسیەو ئەنبار دەستیپێكردووە، رۆژی دووشەممەش لەپارێزگای زیقاڕ تایبەت دەكرێت بەژماردن و جیاكردنەوەی سەرجەم ئەو وێستگانەی تانەیان لێدراوە.
H.S.A

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو