ئەمریكا ئامۆژگاری هاووڵاتیانی وڵاتەكەی دەكات گەشت نەكەن بۆ ‏عیراق

  2021-11-23 10:55      97 جار بینراوە        کۆمێنت

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا ئامۆژگاری هاووڵاتیانی وڵاتەكەی دەكات بەهۆی مەترسیی تیرۆرو رفاندن گەشت نەكەن بۆ ‏عیراق.
لەڕاگەیەندراوێكی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا هاتووە، مەترسیەكانی تیرۆر، رفاندن، ململانێی چەكداری، پێكدادان، ئاڵۆزیی چالاكییە ‏مەدەنییەكان و ‏COVID-19‎‏، ئەو مەترسییانەن كە رووبەڕووی  هاووڵاتیانی وڵاتەكەی دەبنەوە.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا ئاماژە بۆ سنوورداریی تواناكانی عیراق دەكات لەچاودێریكردن و پاراستنی هاووڵاتیانی ئەمریكی لەكاتی گەشتكردن بۆ ئەو وڵاتە، ‏بەوهۆیەوە ئامۆژگارییان دەكات گەشتی عیراق نەكەن.‏
هەر لەڕاگەیەندراوەكەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكادا هاتووە، ناوەندی چاودێری و ‏كۆنترۆڵكردنی نەخۆشییەكانی ئەمریكا (‏CDC‏) ئاستی مەترسیی عیراقی لەڕووی ‏تەندروستییەوە بۆ پلەی چوارەم بەرزكردۆتەوەو ئاماژەی بۆ بەربڵاویی زۆری كۆرۆنا ‏لە عیراق كردووە.‏
H.S.A

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو