لیرەی توركی نزمترین ئاستی تۆماركرد

  2021-11-23 14:09      270 جار بینراوە        کۆمێنت

نرخی لیرەی توركی بۆ نزمترین ئاستی لەمێژووی ئەو دراوەدا دابەزی و نرخی یەك دۆلار گەیشتە 11.46 لیرەی توركی، ئەمەش دوای ئەوەی رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند، ئەوەی روودەدات یارییەكی ئابوورییە دژی توركیا.
لەگەڵ بڕیاری بانكی ناوەندیی توركیا بۆ كەمكردنەوەی سوودی سەر لیرە لەسەر داوای رەجەب تەیب ئەردۆغان، نرخی دراوەكە دابەزینێكی پێوانەیی لەمێژووی خۆیدا تۆماركرد.
رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا لەدوای كۆبوونەوەی لەگەڵ ئەنجومەنی وەزیرانی وڵاتەكەی لەوتارێكدا رایگەیاند، ئەو سیاسەتەی لەنرخ و سووددا پیادەی دەكەن، بەدڵنیایی سەركەوتوو دەبێت، ئەردۆغان بە "شەڕی سەربەخۆكردنی ئابووری" ناوی برد، هەروەها دابەزینی نرخی لیرەی بەشەڕێكی ئابووری دژی وڵاتەكەی داناو وتی: ئەوەی روودەدات شەڕێكی ئابوورییە دژی توركیا دەكرێت.
لیرەی توركی لەئەمساڵدا یەك لەسەر سێی نرخەكەی لەدەستداوەو ئێوارەی دوێنێ گەیشتە 11.46 بەرامبەر هەر دۆلارێك.
ئەمە لەكاتێكدایە، دراوەكە تەنها لەهەفتەی رابردوودا 12%ی بەهاكەی لەدەستداوە كە بووە بەخراپترین دراو لەسەر ئاستی جیهاندا، هەروەها لەڕۆژی پێنجشەممەدا 6%ی بەهاكەی لەدەستدا كە ئەمە بەرزترین رێژەیە لەدوای لەسەركاربردنی ناجی ئیقبال، سەرۆكی پێشووی بانكی ناوەندی تۆماركراوە كە لەمانگی ئاداردا ئەردۆغان لەكارەكەی دووریخستەوەو بەدوژمنی نرخ و سوودی لیرە ناوی برد.
H.S.A

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو