عیراق ساڵی 2027 كۆتایی بەسووتانی گاز دەهێنێت

  2021-11-23 14:56      142 جار بینراوە        کۆمێنت

وەزارەتی نەوتی عیراق بەنیازە سووتانی گاز لەكێڵگە نەوتییەكاندا لەساڵی 2027-دا كۆتایی پێبهنێت، بۆ ئەو مەبەستەش داوای لەكۆمپانیا نەوتییە نێودەوڵەتییەكان كردووە ‏هاوكاریی بكەن بۆ كۆنترۆڵكردنی سووتانی گاز.‏
عەلی مەحمود عەلی، بەڕێوەبەری گشتیی هونەری لەوەزارەتی نەوتی عیراق رایگەیاند، من گەشبینم بەوەی لەساڵانی 2026-2027 سووتانی گاز لەكێڵگە نەوتییەكانی ‏وڵاتەكەمان كۆتایی دێت، لەكاتێكدا ئێستا بەڕێژەی 45%ی بەرهەمی گازی عیراق ‏دەسوتێت كە دەكاتە 2.8 ملیار پێ سێجا لەڕۆژێكدا.
ئاماژەی بۆ گرنگیدان بەپەرەپێدانی ئەو پڕۆژانەش كرد، كە كار بۆ ‏كەمكردنەوەی سووتانی گاز دەكەن لەكێڵگەكان.‏
عیراق دووەم خراپترین وڵات بووە لەسووتانی گازدا، دوای وڵاتی روسیا بەپێی ‏ریزبەندییەك كە لەساڵی 2020-دا كراوە.
بەپێی بانكی نێودەوڵەتی، لەساڵی 2020-دا عیراق 17.27 ملیار مەتر سێجا گازی ‏سووتاندووە.
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی نەوت دەشڵێت، وەزارەتەكەیان گفتوگۆی لەگەڵ كۆمپانیا نەوتییە ‏نێودەوڵەتییەكان دەستپێكردووە بۆ راگرتن و كۆنترۆڵكردنی سووتانی گاز.
عیراق پێویستییەكی زۆری بەزیادكردنی بەرهەمهێنانی گازە، لەپێناو پشتبەستن بە بەرهەمی خۆی بۆ دابینكردنی وزە ‏بۆ وێستگە كارەباییەكان، وەك شوێنگرەوەیەك بۆ هاوردەكردنی گاز لەئێرانەوە.
H.S.A

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو