وەزیری دەرەوەی سوید خۆشحاڵیی نیشاندا بە رزگاربوونی مەلا بەختیار لە پیلانی ژەهرخواردکردن

  2021-11-23 16:31      167 جار بینراوە        کۆمێنت
مەلا بەختیار و وەزیری دەرەوەی سوید

ئان لیندێ، وەزیری دەرەوەی سوید، پێشوازی لە مەلا بەختیار، ئەندامی ئەنجومەنی باڵاو بەرژەوەندییەکانی یەکێتی کرد.
لەدیدارێکی دۆستانەدا، کە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 23ی تەشرینی دووەم بەڕێوەچوو، وەزیری دەرەوەی سوید، خۆشحاڵی نیشاندا کە مەلا بەختیار، لەپیلانی ژەهرخواردکردن رزگاری بووەو هیوایخواست، جارێکی تر تاوانی لەمشێوەیە دووبارە نەبێتەوە.
هاوکات هەر لەدیدارەکەدا، گفتوگۆ لەبارەی باسوخواستەکانی عیراق، عیراق لەدوای هەڵبژاردن، سیاسەتی حزبەکان، پەیوەندی هەرێم و بەغداد، کێشەکانی کوردستان و بەغداد، کێشەی حزبە سیاسییەکانی کوردستان، ئازادی و دیموکراسی لەعیراق و کوردستان کراو تێڕوانین و  بیروڕایان لەم بارەیەوەو لەروانگەی سۆسیال دیموکراتەوە، ئاڵوگۆڕکرد.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو