نرخی نەوت بەرزبوونەوەیەكی تری تۆماركرد

  2021-11-24 09:12      190 جار بینراوە        کۆمێنت
بەهای نەوت بەرزبووەوە

ئەمڕۆ نرخی نەوت بەرزبوونەوەیەكی تری خێرای تۆماركردو نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنت بۆ ‏سەروو 82 دۆلار بەرزبۆوە.
لەگەڵ كردنەوەی بازاڕەكانی نەوتدا، ئەمڕۆ نرخی نەوت بەراورد بەسەرەتای هەفتە ‏بەرزبوونەوەیەكی خێرای تۆماركرد كە نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنت بە 82.52 دۆلار ‏مامەڵەی پێوەكرا.
هاوكات نرخی یەك بەرمیل نەوتی خۆرئاوای ئەمریكا بە 80.84 دۆلار مامەڵەی پێوەكرا.
لەكاتێكدا، لەچەند رۆژی رابردوودا نرخی نەوت زۆر دابەزی و هاتە نزیكەی 78 دۆلار.
ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویكردەوە، بەهۆی زیادبوونی خواست لەسەر نەوت و بەكارهێنانی ‏یەدەگی نەوت لەلایەن ژاپۆن و ئەمریكاو چەند وڵاتێكی دیكەوە، نرخی نەوت ‏بەرزبۆتەوە.

سەرچاوە: ئاژانسی رۆیتەرز
H.S.A

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو