لەسبەینێوە دابەشكردنی مووچە دەستپێدەكات

  2021-11-24 14:37      274 جار بینراوە        کۆمێنت

وەزارەتی دارایی هەرێم رایگەیاند، ٢٥ی ئەم مانگە مووچەی وەزارەتی تەندروستی دابەشدەكرێت.
وەزارەتی دارایی هەرێم لیستی نوێی دابەشكردنی مووچەی راگەیاندو تیایدا هاتووە، ٢٥ی ئەم مانگە وەزارەتی تەندروستی وەك یەكەم وەزارەت، مووچەی مانگی تشرینی دووەمی ئەمساڵ بەهەمان میكانیزمی پێشوو و بەبێ لێبڕین وەردەگرن.
لەبارەی ٢٠٠ ملیارەكەشەوە، لەمانگی رابردوودا، پەرلەمانتارێكی پێشووی عیراق ئاشكرایكرد، كە بە ئەگەری زۆرەوە پێدەچێت عیراق پابەند بیت بەناردنی ٢٠٠ ملیار دیناری مانگانەی هەرێمەوە تاوەكو ئەو كاتەی حكومەتی نوێ پێكدەهێندرێت.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو