دوو لیوای وەزارەتی پێشمەرگە بە شێوازی چەکی بانک مووچەیان وەرگرت

  2021-11-24 16:53      229 جار بینراوە        کۆمێنت
دابەشکردنی مووچەی دوو لیوای پێشمەرگە

ئەمڕۆ چوارشەممە 24ی تەشرینی دووەم، راگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگەی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگەیاند، بەڕێوەبەرایەتی گشتی ژمێریاری سەربازی بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی چاکسازی و پاڵپشتی راوێژکاری سەربازی وڵاتی هۆڵەندا، سەرپەرشتی دابەش کردنی مووچەی هەردوو لیوای 2 و 4ـی پیادەی وەزارەتی پێشمه‌رگه‌یان کرد، کە بەشێوەی چەکی بانکی دابەشکرا.
وەزارەتی پێشمەرگە لە چوارچێوەی بەرنامەی چاکسازی، سەرجەم یەکە ئیداریەکانی شێوازی مووچە وەرگرتنیان بۆ سیستەمی چەکیی بانکی جێبەجێکردوە، لە مانگی پێشوودا لیوای 1ـی پیادە بەم شێوەیە مووچەکانیان وەرگرت، لەم مانگەشدا هەردوو لیوای 2و4  بەو شێوەیە مووچەیان وەرگرت.
لای خۆیەوە، کۆڵۆنێڵ ڤۆس پاوڵ راوێژکاری سەربازی وڵاتی هۆڵەندا، بەرێوەچوونی پرۆسەکەی بەسەرکەوتوو ئەژمارکرد و پاڵپشتی وڵاتەکەی بۆ سەرخستنی پرۆسەی چاکسازی وەزارەتی پێشمەرگە دووپاتکردەوە.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو