هۆكاری‌ كەمبوونەوەی‌ كارەبای‌ نیشتمانی‌ ئاشكرادەكرێت

  2021-11-25 12:36      172 جار بینراوە        کۆمێنت

فەرمانگەی میدیاو زانیاری رایدەگەیەنێت، كاتژمێرەكانی پێدانی كارەبا لەسەرجەم شاروشارۆچكەكانی هەرێمی كوردستان كەم بۆتەوە، یەكێك لەهۆكارەكانی‌ كەمبوونەوەشی‌ بۆ راگرتنی‌ ئەو بڕەكارەبایە دەگەڕێتەوە كە لەتوركیاوە بۆهەرێم دەبیندەكرێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 25-11-2021، فەرمانگەی‌ میدیاو زانیاری‌ لەڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، لەم ماوەیەدا كاتژمێرەكانی پێدانی كارەبا لەسەرجەم شاروشارۆچكەكانی هەرێمی كوردستان كەم بۆتەوەو لەسێ رۆژی رابردووشدا ئەو بڕە بۆتە 16 كاتژمێرو 20 خولەك، بۆیە بەپێویستی دەزانین لەو بارەیەوە روونكردنەوەیەك بدەینە هاونیشتمانیانی خۆشەویست.
لەڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، یەكێك لەهۆكارەكانی كەمبوونەوەی كارەبا بۆ وێستگە 300 مێگاواتییەكەی‌ خەبات دەگەڕێتەوە كە لەژێر چاككردنەوەدایەو بڕیارە لەڕۆژی 5-12-2021ی ئەمساڵ بكەوێتەوە كار.
سەبارەت بەكارەبای‌ هاوردەكراوی‌ پارێزگای دهۆكیش كە 150 مێگاواتەو لەوڵاتی توركیاوە دەكڕدرێت، لە لایەن توركیاوە راگیراوەو حكومەتی هەرێمی كوردستان لەهەوڵی چارەسەركردنیدایە.
لەزانیارییەكانی‌ راگەیەندراوەكەدا ئەوەش خراوەتەڕوو، وێستگەی بەرهەمهێنانی كارەبای ئەگریكۆی گەرمیان، یەكێكی دیكەیە لەوێستگەكانی بەرهەمهێنانی كارەبای نیشتمانی و بڕیار وایە، لەگەڵ زیادكردنی بەرهەمی گاز بۆ ئەو وێستگەیە بڕی پێدانی كارەباكەی‌ لە 165 مێگاواتەوە بگاتە 200 مێگاوات و بڕیارە لە 28-11-2021، بكەوێتە كار.
H.S.A

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو