ھادی عامری: نێردەی نەتەوەیەكگرتووەكان، ھاوكاری عیراقی نەكردووە بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی

  2021-11-26 10:59      98 جار بینراوە        کۆمێنت

ھادی عامری، سەرۆكی ھاوپەیمانی فەتح و جینین پلاسخارت نێردەی سكرتێری گشتیی نەتەوەیەكگرتووەكان لەعیراق كۆبوونەوە.
نوسینگەی سەرۆكی ھاوپەیمانی فەتح ئاشكرایكرد، ھادی عامری پێشوازی لەجینین پلاسخارت نێردەی سكرتێری گشتیی نەتەوەیەكگرتووەكان لەعیراق كردووەو باسیان لەئەنجامەكانی ھەڵبژاردن و كاردانەوەكانی دوای دەركەوتنی ئەنجامەكان و دواین پێشھاتەكانی رەوشی عیراق كردووە.
لەكۆبوونەوەكەدا ھادی عامری رایگەیاندووە، كاری لەپێشینەیان سەقامگیری ئەمنی و سیاسیی عیراقەو ھەر ھەوڵێكی نانەوەی پشێوی و تێكدانی سەقامگیری عیراق رەتدەكەنەوە، ئەنجامەكانی ھەڵبژاردنیشی بەكارەسات ناوبردو وتی ھۆكاری رەتكردنەوەی ئەنجامەكانی ھەڵبژاردن بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، كە ئەو ئەنجامانە دەبێتە ھۆی پشێوی ئەمنی و تێكدانی سەقامگیری.
عامری، رەخنەشی لەھەڵوێستەكانی جینین پلاسخارت گرتووە لەبارەی ئەنجامەكانی ھەڵبژاردن و بەرگرییەكانی لەكۆمیسیۆن و ئاماژەی بەوەكرد، نایانەوێت بەئاشكرا رەخنە لەكۆمیسیۆن بگرێت، بەڵام پێویست بەو ستایشە ناڕەوایەش ناكات.
وتیشی، پلاسخارت وەك نێردەی نەتەوەیەكگرتووەكان، ھاوكاری عیراقی نەكردووە بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی  و نیگەرانن لەھەڵوێستەكانی پلاسخارت كە بووەتە ھۆی تێكدانی رەوشی ھەڵبژاردنەكان.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو