وەزارەتی دەرەوەی عێراق ژمارەی ئەو كۆچبەرانە ئاشكرا دەكات كە لە بیلاڕوسیا دەگەڕێنرێنەوە

  2021-11-26 14:39      118 جار بینراوە        کۆمێنت

وەزارەتی دەرەوەی عێراق ژمارەی ئەو كۆچبەرانە ئاشكرا دەكات كە لەسەر سنوری بیلاروسیا گیریان خواردوەو دەگەڕێنرێنەوە بۆ وڵات و رایدەگەیەنێت، تا ئێستا چوار كاروانی كۆچبەران لە وڵاتی بیلاڕوسیاوە گەڕێنراونەتەوە.
ئەحمەد ئەلسەحاف، وتەبێژی وەزارەتی عێراق لەلێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ئاشكرایكرد، وەزارەتی دەرەوەی لەناوەڕاستی مانگی (حوزەیران/6)ی ئەمساڵەوە بەدواداچونی كردووە بۆ پەرەسەندنەكانی دۆسیەی كۆچبەرانی عێراق لەسەر سنوری بیلاڕوسیا و پۆڵندا، فواد حسێن وەزیری دەرەوە پەیوەندی فراوانی لەگەڵ هاوتاكانی خۆی لەیەكێتی ئەوروپا كردووە، داوای پاراستنی هاوڵاتیانی عێراقی كردووە.
ئاماژەی بەوەشكردووە، بەم دواییانە وەزارەتەكە دڵنیابوەتەوە لەوەی كە ژمارەی كۆچبەران زیادیان كردووە بۆیە بەپەلە لەگەڵ لایەنەكان هەماهەنگی كردووەو تا ئێستا سەركەوتوبوە لەگەڕانەوەی كۆچبەران بۆ خاكی عێراق، لەكاروانی یەكەمدا توانراوە 431 كۆچبەر، كاروانی دووەم 176 كۆچبەر، كاروانی سێیەم 435 كۆچبەرو لەكاروانی چوارەمیشدا 431 كۆچبەر گەڕێنراونەتەوەو بڕیاریشە سبەی كاروانێكی دیكە بگەڕێنرێنەوە عێراق كە ژمارەی ئەو كۆچبەرانەی دەگەنەوە 430 كەسن.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو